دانپێدانانی سەرۆکی پێشووی CIA : ئێران پێبەندە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی
سەرۆکی پێشووی دەزگەی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمریکا ( CIA ) وتی: پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پیشان دەدات کە ئێران پێبەند بووە بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕێکخراوی "هادسۆن" "لێئۆن پانێتا"ی سەرۆکی پێشووی دەزگەی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمریکا ( CIA ) کە سەردەمێک وەزیری بەرەڤانی پێشووی ئەمریکایش بووە لە کۆبوونەوەی ئەم ڕێکخرایوەیەدا لە ژێر ناوی "بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی" ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هەرچەن هەندێ نیگەرانی لە حاند ئێران لە ئارادایە، بەڵام ئەنجامی پشکنینەکان پیشاندەری ئەوەیە کە ئێران هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی جێبەجێ کردووە.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٣ی ئۆکتۆبەر بە بێ ئاوڕدانەوە لە هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە لە هەر هەموویاندا جەخت کراوە لە سەر پێبوند بوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، رایگەیاند کە پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە پشت راست ناکاتەوە.