تشرینی یه‌که‌م 27, 2017 09:13 Asia/Tehran
  • زەریف دیداری کرد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نیجر

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی هەینی لە نیامی Niamey ی پێتەختی نیجر لەگەڵ "بریجی ڕافینی" Brigi Rafini ی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "محەممەد جەواد زەریف" و "برجی ڕافینی" لەم دیدارەدا سەبارەت بە پرسە دوولایەنەکان و پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وتووێژی کرد و بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی نیجر هەروەها جەختی کرد لە سەر پەرەی پێوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارێکدا بەتایبەت بواری ئابووری.

زەریف ئێوارەی پێنجشەممە لە کامپالای پێتەختی ئوگاناداوە گەیشتە نیامی. وەزیری دەرەوەی ئێران کە گەیشتە فڕۆکەخانەی نیامەی لە لایەن "ئیبراهیم یاکوب" وەزیری دەرەوەی نیجڕ پێشوازی لێکرا.

زەریف لەو ماوەیدا کە لە وڵاتی نیجر دەمێنێتەوە بڕیارە هاوکات لەگەڵ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای نیجڕ و بەشگەی لە کۆبینای دوو وڵات لە ڕێ و ڕەسمی کۆبینای بازرگانی "ئێران و نیجر" بەشداری دەکات.

پێش نیجڕ، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئوگاندا و ئەفریقای باشور کردبوو و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتانە دیدار و وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ