ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوتگەی نەوتی تاران
تشرینی یهکهم 27, 2017 15:48 Asia/Tehran
بەرپرسی یەکەی ئاگرکوژانەوەی شارەداری باقرشاری تاران ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە ی ڕۆژی هەینی لە پاڵاوتگەی نەوتی تاران دە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ئەبولفەزل ڕەزایی بەرپرسی یەکەی ئاگرکوژانەوەی شارەداریی باقرشار وتی : لەبەر ئاگرکەوتنەوە لەیەکێک لە بەشەکانی پاڵاوتگەی نەوتی تاران، دە کەس کوژران و بریندار بوون کە شوناسی دوو کەس لە کوژراوان دیار نییە .
هۆی ئاگرکەوتنەوەکە لە پاڵاوتگەی نەوتی تاران تەشەناسەندنی ماددەی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە یەکەکانی تەقتیر راگەیەندراوە بەڵام هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمی ئەمەی پشت ڕاست نەکردوەتەوە .
پاڵاوتگەی نەوتی تاران لە جاددەی قەدیمی قومی لەباشووری تاران و لەنیزیکی باقرشار دایە.
سەرپەیڤ