ئامانۆ گەیشتە تاران
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کوماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە گەیشتە تاران .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یوکیا ئامانۆ بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران دیدار و وتووێژ بکات .
سەفەری ئامانۆ بۆ تاران لە درێژەی چاوپێکەوتنی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و کاربەدەستانی هاوپێوەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ئامانجی چاوخشاندێک بەسەر دوایین ڕەوشی هاوکاری و پێوەندییەکانی دوو لایەنە لە بوارە جۆربەجۆرەکانی هاوپێوەند بە بەرنامەی هەوڵی هااوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام، کاروباری پادمانی و هاوکاری ناڤۆکی لە کاروباری ئاشتیانەیە.
زۆربەی لێکۆڵەران و خاوەنڕایان بەسەرنجدان بە خرانەبەر باسی گەڵاڵەی نەیارەتی لەگەڵ بەرجام لەلایەن شاندی دەسەڵاتداری ئەمریکی و ڕووداوەکانی هاوپێوەند بەو، سەفەری شەوی ڕابردووی ئامانۆ بۆ تاران زۆر گرینگ و بە هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی بەرجام لێک دەدەنەوە.
هەڵوێستی ئەم دواییەی دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پێبەند نەبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی بەرجام بەرەوڕووی کاردانەوەی ڕێبەرانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لەوان وڵاتانی ئەندامی تاقمی پێنج و یەک بوەتەوە، ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی هەشت جاری بە دوای یەک پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی بەرجامی پشت ڕاست کردوەتەوە .
لەسەرووبەندی سەفەری ئامانۆ بۆ تاران ، بەهرووز کەمالوەندی وتەبێزی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران سەبارەت بە ئامانج و بەرنامەی سەفەری ئامانۆ بۆ تاران وتی : بەرپرسانی ئێرانی بەشێوەی دەورەیی لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان لەوان پرسەکانی هاوپێوەند بە بەرجام، پرسەکانی کۆنترۆڵ و چاوەدێری و پرسی پرۆتۆکولی، دیدار و وتووێژ دەکەن .