دیداری ئامانو لە گەڵ زەریف -ئامانۆ : جێ بە جێ کرانی بەرجام لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە گرینگە
یوکیو ئامانۆ بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .
یوکیا ئامانۆ ڕۆژی یەکشەمە لەو دیدارەدا جەختی کرد لە ڕوانگەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیەوە جێ بە جێ کرانی بەرنامەی کۆهەنگاو بەرجام لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە گرینگە . بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتیشی : ئێران بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام دا جێ بە جێ کردووە و لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردووە لە سەر پێویستی پێبەند بوونی هەموو لایەنەکان بە بەرجام . بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی کە شەوی یەکشەمە گەیشتە تاران سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەمە لە گەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی و حەسەنی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دیار و وتووێژی کرد . ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە کاتی جێ بەجێ کرانی بەرجام تا ئێستا بە بڵاو کردنەوەی هەشت ڕاپۆڕت پێبەندیی بەتەواوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست کردووەتەوە .