قاسمی : روحانی داوای دیداری تڕەمپی قەبوڵ نەکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313503-قاسمی_روحانی_داوای_دیداری_تڕەمپی_قەبوڵ_نەکرد
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کوماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: سەرۆکی کۆماری ئیسلامی داوای سەرۆکی ئەمریکای بۆ دیمانە رەت کردووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2017 07:07 Asia/Tehran
  • قاسمی : روحانی داوای دیداری تڕەمپی قەبوڵ نەکرد

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کوماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: سەرۆکی کۆماری ئیسلامی داوای سەرۆکی ئەمریکای بۆ دیمانە رەت کردووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بەهرام قاسمی لە وڵامی پرسیارێکدا لە بارەی یادداشتی یەکێک لە  هەواڵدەرییەکان لە بارەی نیشاندانی هۆگریی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دیداری حەسەن روحانی سەرۆک کوماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی دانیشتنی ئەم دواییانەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان گوتی : هۆگریەکی ئەوتۆ لە لایەن ئەمریکیەکانەوە هاتەئاراوە کە لە لایەن روحانیەوە وەرنەگیرا .