سەردار جەلالی: ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، ستراتژیای بەرەڤانی لە داعش پێوشوێن دەگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313552-سەردار_جەلالی_ئەمریکا_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_ئێران_ستراتژیای_بەرەڤانی_لە_داعش_پێوشوێن_دەگرێ
سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگریی ناسەربازی و پێشگرانەی ئێران وتی: ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەرەی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەدا، ستراتژیای بەرەڤانی لە داعش پێوشوێن دەگرێ و لەبەرامبەردا ڕایدەگەیێنێ، هەوڵەکانی ئێران ، دەبێتە مایەی نائارامیی ناوچەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2017 17:38 Asia/Tehran
  • سەردار جەلالی: ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران، ستراتژیای بەرەڤانی لە داعش پێوشوێن دەگرێ

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگریی ناسەربازی و پێشگرانەی ئێران وتی: ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەرەی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەدا، ستراتژیای بەرەڤانی لە داعش پێوشوێن دەگرێ و لەبەرامبەردا ڕایدەگەیێنێ، هەوڵەکانی ئێران ، دەبێتە مایەی نائارامیی ناوچەکە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سەرتیپ غولامڕەزا جەلالی ئەمڕۆ دووشەممە لە جڤینی نیشتمانیی بەرگریی ناسەربازی و پێشگرانە لە تاران، وتی: کردەی سەرچاوەگرتوو لە پێبەندنەبوونی ئەمریکا بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و پەڵپ و بیانوو هێنانەوە بۆ سەردانی ناوەندە سەربازییەکان و توانای مووشەکیی ئێران، پێشاندەری ستراتژیای نوێی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شۆڕشی ئیسلامییە.

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگریی پێشگرانەی ئێران، هەروەها وتی: دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی، سێ ستراتژیای شەڕی ئابووری، هەڕەشەو گوڕەشە لە جەماوەر و پەلاماری سایبرییان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران هەڵبژارد و بەفەرمیی ڕایانگەیاندن.

سەردار جەلالی هەروەها لەبارەی هەڕەشە سایبرییەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران پێی داگرت: کۆماری ئیسلامی وەڵامی شێلگیرانە دەداتەوە بە بایکۆت و هەڕەشە نوێکانی ئەمریکا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبر(هەشتی گەڵاڕێزان) ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی بەرگریی ناسەربازیی و پێشگرانە لەئێرانە.