زەریف : کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران بۆ پەرەی ئاشتی وپاوەجێیی لە ناوچە بە کەڵکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313629-زەریف_کۆبوونەوەی_سێ_لایەنەی_تاران_بۆ_پەرەی_ئاشتی_وپاوەجێیی_لە_ناوچە_بە_کەڵکە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەئاماژەدان بە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕوسیا وئازەربایجان لە تاران وتی: هاوکاریەکانی ناوچەیی بۆ گەشەی ئابووری وڵاتان وئاشتی وپاوەجێیی لە ناوچە زۆر بەکەڵکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2017 17:48 Asia/Tehran
  • زەریف : کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران بۆ پەرەی ئاشتی وپاوەجێیی لە ناوچە بە کەڵکە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەئاماژەدان بە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕوسیا وئازەربایجان لە تاران وتی: هاوکاریەکانی ناوچەیی بۆ گەشەی ئابووری وڵاتان وئاشتی وپاوەجێیی لە ناوچە زۆر بەکەڵکە.

محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە دوای سەردان لە بیست وسێهەمین پێشانگەی ڕۆژنامەکان وهەواڵدەریەکان لەبارەی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران وتی: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا وئیلهام عەلی ئوف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی تاران بڕیارە لە بارەی هاوکاریەکانی سیاسی وئابووری وهەروەها فەرهەنگی وئینسانی ودوایین گوڕانکاریەکانی ناوچە وجیهان لەگەڵ یەکتر وتووێژ بکەن.

زەریف وتی: ڕوسیا وکۆماری ئازەربایجان بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە  کە ترانزیت وبەشی وزە لەگرینگترین یانە .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: یەکەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی سێ سەرۆک کۆماری ئێران ، ڕوسیا وئازەربایجان ئۆتی دووهەزارو شازدە لە باکو بەرێوەچوو وبەپێی پێشنیارێک کە سەرۆک کۆماری ئازەربایجان دای بە دەستەوە، پەسەن کرد کە کۆبوونەوەی دووهەم لە تاران بەرێوە بچێت.

زەریف لەوەڵام بە پرسیاریک لەبارەی داواکاری دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دیدار لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەویش دوای وتاردانی توندی خۆی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند : ئێران گرینگایەتێک بۆ کاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا قائیل نیە.