گەیشتنی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بۆ تاران
ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان بەمەبەستی بەشداریکردن لە دووهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان گەیشتە تاران .
ئێلهام عەلی ئوف بەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاتی گەیشتن بە فڕۆکە خانەی مێهرئابادی تاران لەلایەن مەحموود کەرباسیان وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران و سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییەکانی ئابووریی ئێران و کۆماری ئازەربایجان پێشوازی لێ کرا.
سەروکی ئازەربایجان لە کۆشکی سەعد ئابادی تاران لەلایەن حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی ڕەسمی پێشوازی لێوە کرا .
ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیاش بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە سەردانی تارانی کرد .
دووهەمین کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران بەڕێوە دەچێت.
لێکدانەوەی هاوکارییەکانی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و مرۆیی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان، وتووێژ سەبارەت بە کریدۆری باکوور بۆ باشوور و لێکدانەوەی جێبەجێ کرانی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام لە میحوەرەکانی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان لە تاران ڕاگەیەندراوە.
یەکەمین کۆبوونەوەی هاوبەش و سێ لایەنەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان ئووتی ساڵی 2016 لەباکوو بەڕێوە چوو.