چاوپێکەوتنی جیاجیای پوتین ئێلهام عەلی ئێف لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلاب، ئێوارەی ئەمڕۆ
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری ئاسیا و ئوقیانووسیەی باسی چاوپێکەوتنی جیاجیا ی سەرۆک کۆماری ڕوسیا و ئازەربایجان لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، کرد.
ئیبراهیم رەحیم پوور لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن لە دیاریکردنی وردیاتی بەرنامەی ولادیمیر پوتین و ئێلهام عەلی ئۆف سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا و ئازەربایجان لە تاران وتی : دوای ڕووداوەکانی سوریا و ئێراق ، پێش بینی دەکرێت مێحوەرەکانی گرینگ و هەستیار لە چاوپێکەوتنی ئەوان لە تاران بخرێتە بەر باس .
رەحیم پوور وتیشی: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی ئێران، ڕوسیا وکۆماری ئازەربایجان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران بەڕێوە دەچێت و ئەوان وتاردان و ڕوانگەیان سەبارەت بە هاوکاری سێ لایەنە و هەروەها ڕووداوەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی شی دەکەنەوە .
رەحیم پوور بەهێزبوونی هاوکاری لەسەر ترانزیتی کالا و بردنەسەری ئاستی هاوکاری ئابووری لە بواری جۆربەجۆر بە تایبەتی بازرگانی، ئابووری، وزە،کارەبا و گەشتیاری و هەروەها هاوکاری لەبەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی لەو پرسانە وەسف کرد کە سەرۆکانی کۆماری ئێران، ڕوسیا و ئازەربایجان لە کۆبوونەوەی سێ لایەنە لێکی دەدەنەوە.
یەکەمین کۆبوونەوەی هاوبەش و سێ لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕوسیا و ئازەربایجان ئووتی ساڵی 2016 لە باکوو بەڕێوە چوو .