سەردار ئیسماعیل قائانی : داعش بەم زووانە بە یەکجاری تەفروتونا دەکرێت
جێگری سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە خەباتکارانی ئیسلامی بۆ بەرنگار بوونەوەی داعش خەباتکارانە بە شەڕ دێن، وتیشی: تاقمی تیرۆریستی داعش بەم زووانە بە یەکجاری تەفروتونا دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر سەرداری سەرتیپی پاسدار ئیسماعیل قائانی جێگری سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، شەوی هەینی لە زەنجانی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: پارێزەرانی گڵکۆ پیرۆزەکانی ئەهلی بەیت(ع) بەوپەڕی بوێرییەوە هەتا ئێستا توانیویانە تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکەدا تێک بشکێنن.
جێگری سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: پارێزەرانی گڵکۆ پیرۆزەکانی ئەهلی بەیت (ع) بە بەرەڤانی کردن لە هەرێمی ئیسلام توانییان دەستەڵاتی شۆڕشی ئیسلامی بە جیهان بسەلمێنن.
سەرداری سەرتیپی پاسدار ئیسماعیل قائانی جێگری سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە پیلانەکانی ئەمریکا بەتایبەت دوای ڕووداوەکەی 11ی سپتامبەری ساڵی 2001یش و پێی داگرت کە ئەمریکییەکان بە نیازی تێک دانی جیهانن.
جێگری سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمریکا دوو شەڕی گەورەی لە ئەفغانستان و عێراق دا هەڵایساند و کەچی لە هەردووکیشی دا تێک شکا.
سەرداری سەرتیپی پاسدار ئیسماعیل قائانی جێگری سەرکردەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئامانجی سەرەکیی ئەمریکییەکان لە پەلاماردانی عێراق و ئەفغانستان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.