زەریف: سەفەرەکان بۆ عەرەبستانی سەعوودی بۆ ناوچەکە مەترسیدار بوون
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە توئیتی جیا جیا لە بارەی مەسەلەکانیی ناوچەیی، سەفەری ژمارێک لە کاربەدەستانی بۆ عەرەبستانی سەعوودی لە ئاست ناوچەکە بە مەترسیدار زانی.
"محەممەد جەواد زەریف" رۆژی دووشەممە لە لاپەرەی تاکە کەسی خۆی لە توئیتێر سەبارەت بە مەسەلەکانی ناوچە، بەڕاشکاوی وتی: سەفەری " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستانی سەعوودیسەرکووتکارییەکان لە بەحرەینی لێکەوەتەوە و دوا بە دوای ئەو گرفتی قەتەر بەدی هات.
وەزیری کارو باری دەرەوەی ئێران وتیشی: سەفەرەکانی "جارد کوشنەر" زاوا وڕاویژکاری ترەمپ و "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ عەرەبستانی سەعوودی بووەتە هۆی لە کار کشانەوەی سەیر و سەمەرەی حەریری لە دەرەوەی وڵات ، بەڵام ئێران بە خۆوەردان تۆمەتبار دەکرێت . زەریف ، لە توئیتێری خۆی دا نووسیوێتی: عەرەبستانی سەعوودی بە بۆمباران، یەمەنی لە خاک و خۆین داگەوزاند، هەزاران کەسی بێ سووچ وتاوان لە وان زارۆکان دەکووژێت، بووەتە هۆی تەشەنای کۆلێرا و قاتی، بەڵام ئێران سەرکۆنە دەکات .
وەزیری دەرەوەی ئێران ، جەختیکرد: عەرەبستانی سەعوودی بە شەڕەکانی دەستدرێژکارانە، زۆر بێژی لە ناوچە ، ڕەفتارەکانی ناپاوەجێی کرەوە و کردەوەکانی دنە دەرانەی مەترسیبار سەرقاڵە و ئێران بە هۆی دواهاتەکانیی ئەو کردەوەگەلە بە تاوانبار دەزانێ .
کۆماری ئیسلامی ئێران بە جاران جەختیکردووە کە عەرەبستانی سەعوودی هەروا ستراتژیای پڕ لە هەڵە، پڕ خەرج و بێ ئاکامی ساڵانی ڕابردوو لە ناوچەکە دا پێو شۆیندەگرێت و ئەو وڵاتە دەبێ بە تێبینی و لە سەر بنەمای بەرژەوەند و بەرپرسایەتی خۆی، ڕاستەقینەکانی ناوچەکە بە دروستی و دوور لە دەمارگرژی و هەر چەشنە لاساریی قەبووڵبکات .