وتووێژی تەلەفونیی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێڕان وڕوسیا
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوسیا پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێ شەممە بە تەلەفون وتوووێژیان کرد.
محەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وسرگئی لاوروڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لەم وتووێژە تەلەفونیە لەبارەی پێوەندی دوو لایەنە ، ڕژێمی حقوقیی دەریای خەزەر ودوایین گوڕانکاریەکانی ناوچە بیروڕایان گوڕیەوە. هەرلەم ڕۆژەدا وەزیری کاروبازری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بوریس جانسون ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا یش تەلەفونی وتوووێژی کرد.
محەممەد جەوادی زەریف لەم وتووێژە دا ئاماژەی دایە کردەوەکانی هان دەرانەی عەرەبستان لەناوچە ووێرای ڕەد کردنی ئیدعاکانی بەپێچەوانە ومەترسیداری ڕژێمی ئالی سەعود ، ئەوەی لە دووبەرەکی وژبەری لەگەڵ مافی نیودەوڵەتی وجاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لێکدایەوە. عەرەبستانی سەعودی هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا وپشتیوانانی ناوچەیی خۆی دوای دەس لەکار کێشانی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ڕێاز ی پێتەختی عەرەبستان ، یاری نوێ لەدژی ئێران وحیزبۆڵلای لوبنان دەسپێکرد هەتا سەرپوش دابنین بەسەر شکستەکانی خۆیان لە یەمەن ، سووریا ولوبنان .