زەریف: پێبەندبوونی ئێران بە ئەسڵی پەرە نەسەندن و چەکداماڵینی ناڤۆکی سەلمێندراوە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: ئێران بە دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و جێ بەجێ کردنی هەموو وادەو بەڵێنییەکانی بەگوێرەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ، پێبەندبوونی خۆی بە ئەسڵی برەوپێ نەدران و چەکداماڵینی ناڤۆکی سەلماندووە.
محەممەد جەوادی زەریف رۆژی هەینی لە جڤینی نێودەوڵەتیی"ئاسایش و گەشەی پاوەجێ لە ئاسیای ناوەندی" لەشاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک بەپێی بڕوا دینییەکان، نەیاری چێکران، بەرهەم هێنان و بەکارهێنانی چەکە ناڤۆکییەکان بووە، بەڵکوو لەسەر ئەو ڕایەیە کە ئەو چەکئامێرانە خۆیان هۆکاری ناجێگیری و ناهێمنین.
وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: ئێران لەساڵی١٩٧٤ـەوە پێشنیاری هێنانەدی ناوچەی پاک لە چەکی ناڤۆکی و کۆکوژ لە خۆرهەڵاتی ناڤینی پێوشوێن گرتووە کە لەبەر سیاسەتی دەسدرێژکارانەو زاڵێتی خوازانەی رژیمی زایۆنیستی لە دەس خستنی چەکە ناڤۆکییەکان و داکۆکیی ئەمریکا لەو رژیمە، نەگەیشتووەتە چ ئەنجام و ئاکامێک.
زەریف، راگەیێندرانی ناوچەی پاک لە چەکی ناڤۆکی لەناوچەی ئاسیای ناوەندی بە هەنگاوێک لەمەڕ تێگەیشتنی شیاو لە ئاسایش زانی و وتی: پێشنیاری سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەساڵی٢٠١٣لەمەڕ "جیهانی دژ بە توندوتیژی و توندڕەویی خوازی" چوارچێوێکی جیهانیی شیاوە بۆ هاوکارییە بەکۆمەڵەکان لەناوچەی ئاسیای ناوەندی.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها هاریکاریی هەمەلایەنە لەگەڵ دراوسێکانی لە سەریەتییە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبرد.
جڤینی نێودەوڵەتیی ئاسایش و گەشەی پاوەجێ لە ئاسیای ناوەندی ئەمڕۆ هەینی بەئامادەبوونی بەرپرسان و کەسایەتیەکانی وڵاتانی ناوچە لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان دەس پێ کرا.