تشرینی دووه‌م 10, 2017 17:28 Asia/Tehran
  • وشداریدانی زەریف لەمەڕ شوێنهاتەکانی قووڵترکردنەوەی قەیران لەناوچەدا

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وشداریی دا لەمەڕ شوێنهاتەکانی پەرەپێدران بە قەیرانی زیاتر لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ هەینی لەپەیجەکەی خۆی لە توئیتەر، بەئاماژە بەدەوری هەندێ لایەن لە سەرگرتن و هاتنەدی گرووپی ڕەشەکوژی داعش و تالیبان و هەروەها قەیران نانەوە لە یەمەن، قەتەر و لوبنان، نووسی: لەوانەبوو کەسێکی بەئەزموونتر بۆ دەرکەوێ کە مەرج دانانی زیاتر لەسەر هەڵبژاردنی هەڵە بەتاوپێدانی قەیرانی زیاتر ئاوەزمەندانە نییەو تەنیا دەتوانێ پەژیوانی لێ بکەوێتەوە.

هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچە لەوان عەرەبستان، بەسەرمایەدانانی بەرفراوان لەسەر گرووپە ڕەشەکوژەکان بۆ هێنانەدی ئامانجە ناڕەواکانی، دەوری گرینگیان بووە لەهێنانەدی قەیران و کوشت وبڕی خەڵکی بێتاوانی ناوچە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەجاران جەختی کردووە، رەوتی پڕلەهەڵە، پڕخەرج و بێ ئاکامی ساڵانی ڕابردووی هەندێ وڵات، هیچ دەرەنجامێکی بۆ ناوچە نەبووەو ئەوان دەبێ بە بیرتیژی و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی و بەرپرسایەتییەکانیان، ڕاستییەکانی ناوچە بەدروستی و بێ دەمارگرژیی و بەدوور لەهەرچەشنە لەجبازی و سەرەڕۆییەک قەبووڵ بکەن.

سەرپەیڤ