تشرینی دووه‌م 13, 2017 16:31 Asia/Tehran
  •  پەیامی سەرەخۆشی بەرپرسان بە دوای گیان له ده ستدانی ژۆمارەیەک لە خەڵکی ئێران بە هۆی بوومەلەرزەوە

وەزیری ناوخۆ ، سەرۆکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نیزامی ئێران ، ئایەتۆڵڵا حسێن نووری هەمەدانی و تەولیتی حەزرەتی مەعسوومە (س) کوژرانی ژومارێک لە خەڵکیان بە هۆی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئێران سەرەخۆشی کرد .

 بوومەلەرزەیەک بە تەوژەمی حەوت پوینت  سێ   ڕیشتر  شەوی  دووشەمە  ناوچە جۆراوجؤۆەکانی ڕۆژئاوای  ئێرانی هەژاند  تا ئێستا  دوایین  ئاماری کوزراوانی  بوومەلەرزەکە  348 کوژراو ژوماری  برینداران  6603 کەس   ڕاگەیندراوە . موحەمەد جەوارد زەریف وەزیری  دەرەوەی  ئێران  ڕۆژی  دووشەمە  لە پەیامێکدا  کوژران و بریندار بوونی  سەدان  کەس  لە خەڵکیان  بە دوای  ڕوودانی  بوومەلەرزەکەی  ڕۆژئاوای  ئێرانی  سەرەخۆشی کرد .  موحەمەد جەواد زەریف   هەروەها  هاوخەمی خۆی دەربڕی لە گەڵ دەوڵەت و خەڵکی  ئێراق  بە تایبەت    بنەماڵەی  قوربانیەکان  لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی  ئەو وڵاتە . هاوکات  لە گەڵ ڕوودانی  بوومەلەرزە لە ئێران  بەشگەلێک لە ئێراقیش هەژا .  ئایەتۆڵڵا مەحموود   هاشمی شاهڕودی سەرۆکی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی  نیزامی ئێرانیش کوژرانی  ژۆمارێک لە خەڵکی  ڕۆژئاوای   ئێرانی  بە هۆی  بوومەلەرزەکەی  دوێنێ شەوی  سەرەخۆشی کرد و هیواداری  دەربڕی  کە  بە  یارمەتی  هەموو بەرپرسان  هەرچی  خێراتر   فریاگوزاری  و یارمەتی کاریگەر و گشتداگر بدرێت بە  زیان دیتووان .  ئایەتۆڵڵا  حسێن نووری هەمەدانی  لە مەرجەعە کانی  تەقلید ، ئایەتۆڵڵا  سەید موحەمەد سەعیدی    تەولیتی  گڵکۆی  حەزرەتی مەعسوومە  و ناوەندی  بەڕێوەبەرایەتی  حەوزەکانی  علمیەی  قوم   لە پەیامگەلێکی  جیاجیادا  بە دوای  ڕووداوی  بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای  ئێران   لە  خەڵکی  ئێران سەرەخۆشیان کرد .

سەرپەیڤ