زەریف: ڕەوشی یەمەن نالەبارە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە نامەیەک دا بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، نیگەرانی دەربڕی لەسەر ڕەوشی یەمەن لەبەر دەستدرێژکاری و گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سەعودی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا محەممەد جەواد زەریف، پێداگری کرد : ئەنجامی زۆرتر لە سی مانگ دەستدرێژی عەرەبستان بۆسەر یەمەن، کوژرانی هەزاران مرۆڤی بێ تاوان بەتایبەت ئافرەتان و منداڵان و ڕووخانی ژێرخانەکان و دامەزراوەکانی شاری و خەڵکی سیڤیلی ئەم وڵاتە لە وان نەخۆشخانەکان ، قوتابخانەکان، جاددەکان، پیشەسازی خۆراکی و هێزەکانی کارەبا و بێ بەش بوونی یەمەنییەکان لە سەرەتایی ترین پێداویستییەکانی بەرایی خۆی بووە .
وەزیری درەەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کارەساتی مرۆیی لەیەمەن لەبەر گەمارۆی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی توندتر دەبێت، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەشێوەیەکی کاریگەر تێکەڵی قەیرانی یەمەن بووە و ئەم شەڕە گەمژانەیە کۆتایی پێ بێنێ.
زەریف وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات ڕایگەیاندووە تەنیا ڕێگەچارەی قەیرانی یەمەن ، تەنیا سیاسی و لە ڕەوشی پێکهێنانی دەوڵەتێکی گشت داگر بەبەشداری هەموو هێزەکانی سیاسی و دەستوەرنەدانی هەندێ وڵات لە کاروباری یەمەنە .