زەریف : ئێران ، ڕووسیا و تورکیا پێداگرن لە سەر پاراستنی سەقام و ئاسایشی پاوەجێی لە سووریا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : ئێران تورکیا و ڕووسیا وڵاتانی گەرەنتیدەری ڕەوتی ئاستانە لە پێتەختی کازاخستان ئامادەن تا بوارەکانی ئاشتی سەقام و ئاسایشی پاوەجێی لە سووریا دابمەرزێنن .
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری درە وەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی یەکشەمە لە سەرووی شاندێک دا بۆ بەشداری لە دانیشتنی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران ڕووسیا و تورکیا وڵاتانی گەرەنتیدەری ئاگربڕ لە سووریا گەیشتنە شاری ئانتالیای تورکیا . موحەمەد جەواد زەریف ڕۆژی یەکشەمە بەرلە دەسپێکی دانیشتنی سێ لایەنەی وڵاتانی گەرەنتیدەری ئاگربڕ لە سووریا و لە شاری ئانتالیا وتیشی : کردەوەکانی یازدە مانگی ڕابردوو لە وتووێژەکانی ئاستانە بووە هۆی ئەوەی کە تا تێکهەڵچوونەکان لە سووریا کەم بێتەوە . وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی بە دوای هاوکارییە ناوچەییەکان ، زیانە مرۆییەکان بە خەڵکی سووریا کەم بووەتەوە و دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگریش بە تواناییەکانی خۆیان چڕ بوونەوە لەسەر تاقمە تێڕۆڕیستەکان . زەریف وەبیریشی هێنایەوە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووسیا و تورکیا بڕیاریان دا ڕۆژی چوارشەمە 22 نوامبر بە مەبەستی پێشکەوتنی ڕەوشگەلێک کە بتوانێ بە کۆبوونەوەی خەڵکی سوریا داهاتوویەکی باشتری بە هاوڕەوتی و هاوئاهەنگی بۆ یەکگرتووی نیششتمانی فەراهەم بکات دانیشتنێکی لە شاری پڕسووسی ڕووسیا بەڕێوە ببەن . وەزیری درەوەی ئێران هەروەها وتیشی : لە دانیشتنی کارناسانی ئێران ڕووسیا و تورکیا کە ڕۆژی شەمە لە تاران بەڕێوە چوو بەرنووسی بەیاننامەی کۆتایی سەرۆک کۆمارانی ئێران تورکیا و ڕووسیا لە شاری پڕسووس لێک درایەوە و وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە ڕۆژی یەکشەمە زیاتر سەبارەت بە ئەو بەرنووسە کار دەکەن . دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ی ئێران ڕووسیا تورکیا ڕۆژی یەکشەمە بۆ بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە قەیرانی سووریا لە شاری ئانتالیا لە باشووری تورکیا بەڕێوە چوو . تا ئێستا حەوت خۆلی وتووێژەکانی ئاستی باڵا لە ئاستانە بە ئامادە بوونی شاندەکانی دەوڵەتی سووریا نەیارانی چەکداری قەبووڵکەری پەیمانی گشتداگر و وڵاتانی ئێران ڕووسیا و تورکیا وەک گەرەنتیدەری ئاشتی لە یووریا بەڕێوە چووە .