زەریف : ئێران ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئەفغانستانە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، وتی: تاران ئامادەی هاوکاری نێزیک لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان وکارگوزاریەکانی تری ئەو ڕێکخراوەیە لە گشت بەشە بەرچاوەڕاونیەکان لە ئەفغانستانن.
محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەل " تادامیچی یاماموتو" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئەفغانستان لە تاران وتی: ئێران خوازیاری پاوەجیی لە ئەفغانستان بووە ولەم پێناوەدا هەوڵی داوه. وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژەدان بە هاوکاریەکانی ئێران وئەفغانستان وپێویستی پەرەی خیرایی دانی ئەم هاوکاریانە لە بوارە جۆربەجۆرەکان ، لەسەر گرینگایەتی بەربەرەکانی لەگەڵ پەرەی هەڕەشەکان ومەترسیی تاقمی داعش لە ناوچەو لەوان ئەفغانستان بەسەرنج دان بە شکستەکانی ئەمدواییەی ئەم تاقمە ترۆریستیە لەعێراق وسووریا پیداگری کرد. زەریف ، هەروەها لەم دیدارە دا لە پشتیوانی ئێران لە هەوڵەکانی دەوڵەتی یەکیەتی نیشتمانی ئەفغانستان لە پێناوی بەدی هێنانی پاوەجیی لەم وڵاتە وهەروەها هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە گشت دەسپێشخەریەکانی هاوپێوەند بە سەقامگیر کرانی ئاشتی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند ." تادامیچی یاماموتو" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کاروباری ئەفغانستان یش لەم دیدارە ڕاپۆرتێکی لە دۆخی ئێستاکە وئەمنیەتی ئەفغانستان وهەروەها ڕیگا جۆربەجۆرەکانی پەرەی وتووێژەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان بە مەبەستی سەقامگیر کرانی پاوەجیی وئەمنیەت لەم وڵاتەی دابە دەستەوە.