زەریف: لابردنی بەرتەسکییەکانی بانکی پێویستە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لابردنی بەرتەسکییەکانی بانکیی لەبەرامبەر بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجامی بە پێویست زانی .
محەممەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یانوش لواندوفسکی ، سەرۆکی تاقمی پێوەندی لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا لە تاران بە ئاماژەدان بەمەی کە یەکێتیی ئەورووپا شەریکی گرینگ بۆ ئێرانە، جێبەجێ کردنی تۆکمەوتەواوی بەرجام لەلایەن هەموو لایەنەکان و بەهرەمەند بوونی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی بەرجامی داوا کرد .
یانوش لواندوفسکیش لەم چاوپێکەوتنە بەڕاگەیاندنی دووبارەی داکۆکی تۆکمەوتەواوی ئەورووپا لە بەرجام و پێویستی جێبەجێ کردنی تۆکمەوتەواوی لەلایەن هەموو وڵاتان، بەرجامی بە ئەنجامی سەبر، لەخۆبوردوویی و دیپلۆماسی هەموو وڵاتانی وتووێژکار وەسف کرد و وتی : ئەنجام و سەمەرەی بەرجام دەبێ هەستی پێ بکرێت .
دوولایەن هەروەها لەم چاوپێکەوتنە سەبارەت بەڕێگەکانی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەورووپا، گۆڕانکارییەکانی ناوچە و بەرجام وتووێژیان کرد و بیروڕایان گۆڕییەوە.
زەریف هەروەها وڵامی پرسیاری هەندێ ئەندامی شاندی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی دایە وە .
یانوش لواندۆفسکی هاوڕێ لەگەڵ دە کەس لە کارناسان و نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆژی شەممە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتە تاران .