هزری پاک
رۆژی هەشتەمی ربیع الاول، رێککەوتە لەگەڵ ساڵەهاتی شەهید بوونی ئیمام حەسەن عەسکەری(ع) ئیمامی یازدەهەمی شێعەکانی جیهان بەڕێزیان نەوەی خۆشەویستی پیغەمبەری ئیسلام(د.خ) یە کە لە ساڵی ٢٣٢ی کۆچی لە مەدینەدا لە دایک بوون و دواجار بە هۆی زۆرەملی دەسەڵاتدارانی ئەو کات، ناچار بوو کۆچ بکات بۆ سامەرا.
ئیمام حەسەن(ع) دوای شەهید بوونی بابی ، ئیمام هادی(ع) ئیمامی دەهەمی شیعەکان، بە ئیمامەت گەییشت و بوو بە وەلی شیعەکان و دوای شەش ساڵ لە حاڵێکدا کە تەمەنەیان زۆرتر لە ٢٨ ساڵ نەبوو، لە ساڵی ٢٦٠ی کۆچی شەهید کران و لە شاری سامەرا ئەسپاردەی خاک کرا. لەو ئیمامە بەڕێزە گەلێک قسەی خۆش و بە نرخیان گێڕاوەتەوە کە دەتوانێ ببێتە پەند و ئامۆژگاری بۆ موسوڵمانان، لێرەدا ئاماژە بە چەند وتاری بەنرخ لەم بەڕێزە دەکەین:
تەواوی خراپییەکان لە ناو ماڵێکدایەو درۆ کلیلی ئەم ماڵەیە. بەڕێزیان لە وتاری دیکەدا دەفەرموێ: باشترین برا بۆ ئێوە ئەو کەسەیە کە لە هەڵەکانتان خۆش دەبێ و چاکەی ئێوەی لە بیر بمێنێتەوە.
ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سکه‌ری(ع) له حه‌دیسێکدا له "تحفه العقول"دا ده‌فه‌رموێ: عیباده‌ت نەک به زۆربوونی رۆژووکانه و نه به زۆر بوونی نوێژ، به‌ڵکوو به زۆربوونی بیرکردنه‌وه له کاری خودادایه. لێره‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی وا له لێکۆڵینه‌وه و بیرکردنه‌وه حاڵین تێده‌گه‌ن که بیرکردنه‌وه چه‌نده گرینگه و به‌م هۆیەوە ده‌فه‌رموێ:کاتژێرێك بیرکردنه‌وه باشتره له عیباده‌تی حه‌فتا ساڵ. چوونكو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دروست مرۆڤ به‌ره‌و پێش ده‌بات. له‌وانه‌یه بیرێکی هه‌ڵه یان به‌بێ بیرکردنه‌وه کارکردن ، عیباده‌ت کردن و ... مرۆڤ عومرێک وه‌پاش بخات.که‌وایه ده‌بێ بیر بکه‌ینه‌وه به‌ڵام کامه بیر ، کامه دڵ؟
ده‌بێ سه‌ره‌تا چه‌په‌ڵیه‌كان له دڵ بسڕینه‌وه و خاوێنی که‌ینه‌وه هه‌تا ببێته یانه‌یه‌كی‌به‌تاڵ له هه‌رچه‌شنه چه‌په‌ڵییه‌ك ، ئه‌وده‌م بیرۆکه‌یه‌کی دروست پێکدێت و بۆ هاتنه نێو ئه‌م بابەتە گرینگه ده‌بێ به‌رده‌وام بیر له خودا بکه‌ینه‌وه‌و په‌یوه‌ندیی خۆمان له‌گه‌ڵ خودا نه‌پسێنین، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوانی خودایی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ولیای ئیلاهی، یارمه‌تیی خواستن له ئیمامان (ع)، به‌شداریی له رێوڕه‌سمێک که باس له ناسین و مه‌عریفه‌تی خودا ده‌کات.
ئه‌مانه ئه‌گه‌ر دووپات بکه‌ینه‌وه و هه‌ڵیان نه‌پچڕێین، نوری ئیلاهی له دڵماندا دەردەکەوێ. که‌وایه رێگا بۆ تۆبه و بیرکردنه‌وه ده‌کرێته‌وه. که‌وایه ته‌نیا پێویسته په‌یوه‌ندیی خۆمان له‌گه‌ڵ خودادا نه‌پچڕێین و ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بین هه‌موو رێگاکان ده‌کرێنه‌وه.
ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سکه‌ری(ع) ده‌فه‌رمووێ: بیر بکه‌نه‌وه و له‌م رێگایه‌دا سه‌رمایه بنێنه‌وه ، ده‌سکه‌وتێکی باشی ده‌بێ چوونكو نوێژ و رۆژووی زۆر له دڵی خافڵدا کاریگه‌ریی نابێت‘به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوکات دڵ له چه‌په‌ڵیه‌کان بسڕێینەوە و تەژی لە یادی خودای بکەین ئه‌وسا ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه خوداوه‌ند ده‌فه‌رموێ: "القلب حرم الله" دڵ حه‌ره‌می خودایه پاشان نوێژ و رۆژوو و هه‌موو کاره چاکه‌کانی دیکه له دڵدا سه‌قامگیر ده‌بن.