تشرینی دووه‌م 28, 2017 14:02 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئەرمەنستان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروی شاندێکی ئابووریی پێکهاتوو لە بازرگانانی بەشی نادەوڵەتییەوە گەیشتە یەریڤانی پێتەختی ئەرمەنستان.

سەفەری ڕۆژی سێشەممەی "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەرمەسنتان بە بانگهێشتی "ئێدوارد نەعلبەندیان" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.

زەریف لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیەی بۆ ئەرمەنستان، لەگەڵ "سێرژ سەرکیسیان" Serzh SARGSIAN ی سەرۆک کۆمار، "کارێن کاراپتیان"ی سەرۆک وەزیران و "ئدوارد نەعلبەندیان" Eduard NALBANDIAN ی وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە و زۆر پرس و بابەتی دیکەی دڵخوازی دوو لایەن دیدار و وتووێژی دەبێ.

بەشداری و وتاردان لەو کۆبوونەوە ئابوورییەی کە بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پێوەندیی دیپلۆماتیک لە نێوان ئێران و ئەرمەنستان لە یەریڤاندا بەڕێوە دەچێ ، لە بەرنامەکانی دیکەی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەرمەنستانە.

سەرپەیڤ