تشرینی دووه‌م 30, 2017 10:43 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو ئیتالیا کەوتەڕێ

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداربوون و وتاردان لە سێهەمین جڤینی نێودەوڵەتیی وتووێژی مەدیتەرانەیی بەرەو رۆمی پایتەختی ئیتالیا کەوتەڕێ.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ پێنج شەممە بۆ بەشداربوون لە سێهەمین کۆبوونەوەی جیهانی وتووێژی مەدیتەرانەیی کە لە رۆم بەڕێوە دەچێ، بەرەو ئیتالیا کەوتەڕێ.

قاسمی وتی: تەوەرە سەرەکییەکانی جڤینی جیهانیی وتووێژی مەدیتەرانەیی، ئاسایشی هاوبەش، بەختەوەریی هاوبەش، کۆچبەری، کولتور و کۆمەڵگای مەدەنییەو لەسەر بانگهێشت کردنی فەرمیی ئەنجێلینۆ ئالفانۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، زەریفیش لەو جڤینەدا بەشدار دەبێ و وتار دەدات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بەوەی کە زەریف پاشان لە رۆژی هەینی بەسەفەر بۆ باکووی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان لە کۆبوونەوەی دڵی ئاسیادا بەشدار دەبێ، وتی: ئەو کۆبوونەوە، چوارچێوێک دێنێتەدی بۆ پەرەی هاوکاریی ناوچەیی دۆستانەو سەرکەوتوو بەئامانجی بەهێزکرانی ئاشتی وئاسوودەیی ناوچەیی.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: کۆبوونەوەی دڵی ئاسیا داگری١٤وڵاتی بەشدار، ١٧ وڵاتی داکۆکیکەر و١٢ ڕێکخراوی ناوچەیی و ئاسیاییە.

سەرپەیڤ