زەریف: ئاسایشی ناوچە بە پێی یەکگرتوویی دراوسێکان، دادەمەزرێ
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئاسایشی ناوچە بە یەکگرتوویی دراوسێکان دەستەبەر دەکرێت .
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی یەکشەممە لە پەیامێکی تویتەری دا نووسی : سەرچاوەی بێ سەقامی لە ناوچە، بڕوادار بوون بەمەیە کە ئاسایش دەتوانێ لە دەرەوە دەستەبەر بکرێت، لەحاڵێکدا کە ئاسایش بە یەکگرتوویی دراوسێکان لە ناوچە دێتەی دی .
بەرلەمە محەممەد جەواد زەریف ئێوارەی پێنج شەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی وتووێژەکانی مەدیتەرانە لە رومی پێتەختی ئیتالیا پێداگری کرد: ئامادەبوونی ئێران لە سوریا بە پێی داواکاریی ڕەسمی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی هەندێ وڵاتی ناوچە وابیردەکەنەوە لە جیاتی هاوکاری لەگەڵ دراوسێکان دەتوانن بە کڕینی چەک، ئاسایشیش بکڕن، وتی : هەموو دەبێ بە هاوکاری یەکتر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکەنە شوێنێکی هێور بۆ ژیان .