ئەمیر عەبدوڵاهیان: محەممەد بن سەلمان ، ڤێرژێنی نوێی وەهابییەتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i317377-ئەمیر_عەبدوڵاهیان_محەممەد_بن_سەلمان_ڤێرژێنی_نوێی_وەهابییەتە
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە تویتەردا نووسی: "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان، ڤێرژێنی نۆژەن کراو و ماتۆڕی هاندەری بیر و هزری وەهابیزمی نوێیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2017 05:49 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان: محەممەد بن سەلمان ، ڤێرژێنی نوێی وەهابییەتە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە لە تویتەردا نووسی: "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان، ڤێرژێنی نۆژەن کراو و ماتۆڕی هاندەری بیر و هزری وەهابیزمی نوێیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆینی ئێران؛ "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وتیشی: مۆدیلی نوێی وەهابییەت، سەرچاوەی تیرۆریزمێکی نوێتر و پڕمەترسیترە.

"سەلمان بن عەبدولعەزیز" پاشای عەرەبستان ٢١ی ژوەنی رابردوو، "محەممەد بن نایف" ی لە پاشمیریی وەلا ناوکوڕەکەی خۆی واتە "محەممەد بن سەلمان"ی کرد بە پاشمیر کە هاوکات وەزیری بەرەڤانیش بوو.

سەرچاوەی زۆرێک لە ئاڵۆزییەکان، شەڕنانەوە و ناهێوری لە ناوچە لەوان قەیرانی یەمەن دەگەڕێتەوە بۆ محەممەد بن سەلمان.

محەممەد بن سەلمان زیاتر لە کاربەدەستانی دیکەی ماڵباتی ئالی سەعوود  داکۆکی دەکات لە ئایدۆلۆژیای وەهابییەت.

داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە بە پێی هەر ئەم ئایدۆلۆژیای توندڕەوانەیە دژ بە خەڵکی جیهان کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.