کانونی یه‌که‌م 20, 2017 07:57 Asia/Tehran
  • زەریف : کۆماری ئازەربایجان برا و هاومەرامی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی چوار شەممە لەگەڵ " ئیلهام عەلی ئیف" سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە باکۆ دیدار و لەب ارەی ڕێگاکانی پەرەی پێوەندییەکانی دوو وڵات و مەسەلەکانی ناوچەیی وتوویژیان کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا " محەممەد جەواد زەریف" دوای ئەم دیدارە لە کۆری هەواڵنیران دا بە ئاماژە دان بە وەی کە لە درێژەی ٤ ساڵی ئەمدواییە سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات ١٠ جار پیکەوە دیداریان کردووە وتیسی ئەم بارستایە نیشان دەری پەرە وگەشەی بێ وێنەی پیوەندی ئێران لەگەڵ وڵاتی دراوسێ، براو هاومەرام؛ کۆماری ئازەربایجانە.

 وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها شەوی چوا رشەممە  سەردانی باڵاخانەی  سەر لە نۆێی چێکراویی باڵوێزخانەی ئێران لە باکۆی کرد .

 زەریف لە درێژەی ئەم سەردانەی لە  نێو کۆری هەواڵنێران دا بەڕاشکاوی وتی  لە پێنجەمین دانیشتنی سێی لایانەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا ، سیی وڵات هاوکارییەکانیی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم پێو شۆین دگرنەوە .

 "محەممەد جەواد زەریف" ئێواڕەی سێ شەممە بۆ بەشداری لە پێنجەمین دانیشتنی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا گەییشتە باکۆ.

 دانیشتنی سی قۆڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا ، ئەمرۆ (چوار شەممە ، ٢٠ دیسەمبەر) لە باکۆی پیتەختی ئازەربایجان  بەڕێوە دەچێت.

 لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، کۆماری ئازەربایجان و تورکیا ،هاوکاری لە بوارە جۆر بە جۆرە ئابوورییەکان لە وان ترانزیت، گەیاندن و گواستنەوە، گۆمرۆک و مەسەلەکانی دیکەی بەر هۆگری لە دەڤەرەکانی تەکنیکی، بازەرگانی و پرسەکانی هاوپێووەند بە هاوکاریی سیاسی و ناوچەیی، بەتایبەت ڕێگاکانی یارمەتی دانی ئاشتی و پاوەجێی هەرچی زیاتری ناوچە دەکەوێتە بەر لێکدانەوە .

سەرپەیڤ