وەزیری ناوخۆی ئێران ڕوو لە ترەمپ: خەڵکی ئێران لەکانیاوی ئازادیی شۆڕش پاڕاو بوونە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i321285-وەزیری_ناوخۆی_ئێران_ڕوو_لە_ترەمپ_خەڵکی_ئێران_لەکانیاوی_ئازادیی_شۆڕش_پاڕاو_بوونە
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بابزانێ خەڵکی ئێران لەکانیاوی ئازادیی شۆڕشی ئیسلامی لەساڵی١٩٧٩پاڕاو بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2018 13:37 Asia/Tehran
  • وەزیری ناوخۆی ئێران ڕوو لە ترەمپ: خەڵکی ئێران لەکانیاوی ئازادیی شۆڕش پاڕاو بوونە

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بابزانێ خەڵکی ئێران لەکانیاوی ئازادیی شۆڕشی ئیسلامی لەساڵی١٩٧٩پاڕاو بوونە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی لەکاردانەوە بە لێدوانە دژە ئێرانییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: "ئەوە ئێوەن کە پەیکەرەی ئازادیتان وەک سەمبولی درۆینە داناوە، بەڵام ڕێگرن لەبەردەم ئازادیی نەتەوەکان."

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: "ئەوە ئێوەن کە دەستی سواڵکەریی، پێویستی وئاتاجی و زۆرداری و دەسدرێژکاریتان بەرەو دوورترین شوێنەکانی جیهان درێژ کردووە، خوێنی نەتەوەکان دەڕێژن، سەرچاوەی خەڵک و وڵاتان بەتاڵان دەبەن، کەوابوو ئێوە برسین، ئێوە زیاتر تینووی ئازادین."

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە توئیتی جیاجیادا بە دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆی ئێران، داکۆکی کردووە لەئاژاوەچیان.

ترەمپ پێشتر لە بێ ڕێزییەکی ئاشکرادا، گەلی ئێرانی بە گەلێکی تیرۆریست ناوبردبوو و ئێستاش بەبیانووی دڵسۆزیی مونافیقانە لەگەڵ بەشداران لە گردبوونەوە ناڕەزامەندانەییەکان لەئێران، لە سووکێتیەکی دیکەدا خەڵکی ئێرانی بە خەڵکێکی برسی ناوبرد کە پێویستی بە ڕەحم و بەزەییە.