کانونی دوھەم 25, 2018 18:02 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەوە ئەمریکاو عەرەبستان بوون کە چەکیان خستەبەردەست داعش

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکاو عەرەبستان بوون کە یارمەتی لۆجستیکی و چەکئامێرییان خستەبەردەست گرووپی تیرۆریستیی داعش.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە توئیتێکدا ڕایگەیاند: "هەرچەندە کەرەنای تەبلیغاتی و پڕووپاگەندەیی ترەمپ و هاودەستەکانی ڕاستیی ساختە دروست بکەن، هەر چەندە، عەرەبستانی سەعوودی کایەی پڕووپاگەندەیی ئاسۆی پرشنگدار(ئاماژە بە ئیدیعای وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە داڤووس) بخاتەڕێ و هەرچەندە، ئەمریکا هەوڵ بدات شکست هێنانی داعش بەناوی خۆی تۆمار بکات، ناتوانن ڕاستییەکانی بەردەم بگۆڕن.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە بۆ شکست پێدان بە داعش بەهانای خەڵکی عێراق و سووریاوە چوو و ئەمریکاو عەرەبستانی سەعوودی بوون کە چەکیان خستەبەردەست داعش.

عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە دانیشتنێک لە کۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە داڤووسی سوئیسڕا ئیدیعای کرد، ئێران تایفی گەریی لەخۆرهەڵاتی ناڤین تاوپێ دەدا.

سەرپەیڤ