ئێران لە ماوەی سێسەد ساڵی ڕابردوو، پەلاماری بۆسەر هیچ وڵاتێک نەکردووە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە هیچکەس ناتوانێ زاڵ بێت بەسەر ناوچەدا وتی : وڵاتانی ناوچە دەبێ لەگەڵ یەکتر هاوکاری بکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی فارس، محەممەد جەواد زەریف، لە وتووێژ لەگەڵ یورگن تودنهوفر ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی ئاڵمانی لە تاران وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەیە پرس و قەیرانی ناوچەیی تەنیا لە ڕێگەی وتووێژ بەپێی هەمەلایەنە خوازی ، چارەسەر دەبێت .
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەرەبستانی بە یەکێک لە وڵاتانی گرینگی ناوچە زانی و وتیشی : بێ عەرەبستان ناکرێت لە ناوچەدا بە کۆبەندی بگەی.
زەریف لەسەر گرینگایەتی متمانەی نێوان وڵاتانی ناوچەش پێداگری کرد و وتیشی : متمانەکردن دەکرێ لەڕێگەی گەشتیاری، چاوپێکەوتنی سەربازی و مۆرکردنی پەیمانی دەستدرێژی نەکردن، لەنێوان وڵاتانی ناوچە بەدی بێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران لە ماوەی سێسەت ساڵی ڕابردوو پەلاماری نەکردوەتە سەر هیچ وڵاتێک وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی مورکردنی پەیمانی قەدەغەی دەستدرێژی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە لەوان عەرەبستانە.
زەریف هەروەها ئاماژەی کردە هەوڵی ئەمریکا و ژومارێک لە هاوپەیمانان بۆ سەپاندنی بایکۆتی نوێ بە دژی ئێران بە بیانووی بەرنامەی بەرگری مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وتی : ئێران لە چاو وڵاتانی دیکەی ناوچە کەمترین بودجەی بۆ چەکەمەنی تەرخان داوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەمەی عەرەبستان، چین و وڵاتانی دیکەی ناوچە مووشەکی بە بوردی زۆرتر لە مووشەکی ئێرانییان لەبەردەست دایە کە تەنانەت توانایی هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکیشی هەیە وتیشی : مووشەکی ئێرانی بۆ هەڵگرتنی کڵاڤوکی ناڤۆکی گەڵاڵە نەکراوە چونکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕوای بە چەکی کۆکوژ نییە .