پێداگریی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر گۆڕینی بڕگەکانی هەنگاوی هاوبەش
باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: لە ماوەی سەت رۆژی داهاتوو، یان هاوکاریی کۆمەڵگای جیهانی بۆ لەگوشارنانی زیاتری ئێران بەدەست دێنین یان ئەوەی کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەچینە دەر.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، نیکی هەیلی باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قسەگەلێکی ڕوو لە کۆمارییەکان لە ڤیرجینیای رۆژاوایی جەختی کرد؛ ئەو وڵاتە سوورە لەسەر گۆڕینی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران.
نیکی هەیلی هەروەها وشداریی دا بەکەسانێک کە ئەمریکا تۆمەتباریان دەکا بەگرتنەبەری ڕەوتێکی ئاشتیی خوازانە لەگەڵ ئێران، و بانگەشەی کرد: "ئێران ئەمڕۆ هەموو یاسا جیهانییەکان سەبارەت بە مووشەکی بالستیک، داکۆکیی لە تیرۆریزم، بایکۆتی چەکەمەنی و پرسەکانی دیکە پێشێل دەکا بەڵام هەندێ وڵات نارەزایەتی بەرامبەر ئێرانییەکان دەرنابڕن چونکە نیگەرانن ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکەوێتەمەترسی".
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، رووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کرانی، پەیمان شکێنی دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەردەم بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بە ڕێککەوتنی مەترسیدار دەزانێ و خوازیاری هەڵوەشانیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.