سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ تاران
شوبات 07, 2018 13:51 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە تاران .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەولوود چاووش ئوغلو لەسەفەرێکی یەک ڕۆژەدا بۆ تاران لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژ دەکات .
وتووێژ لەسەر پرسەکانی دوو لایەنە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی لە تەوەرەکانی وتووێژی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تارانە .
ئێران، تورکیا و ڕووسیا ئەم دواییانە لە پێناو کۆبوونەوەی ئاستانە دەورێکی گرینگیان لە گەڕانەوەی ئاسایش بۆسووریا هەبووە .
سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە بەرامبەر سوریا پاراستنی سەروەری خاک و ڕێزگرتن لە سەروەری نەتەوەیی ئەم وڵاتەیە .