چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە موسکۆ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە یانەی والدای موسکۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دیدار و وتووێژی کرد .
محەممەد جەواد زەریف ڕۆژی دووشەممە دوای بەشداریکردن و وتاردانی لە کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە یانەی والدای مۆسکۆ لەگەڵ سێرگێئی لاورۆف دیداری کرد و سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوولایەنە، پرسی سوریا و دوایین گۆڕانکارییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، وتووێژی کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە یانەی والدای مۆسکۆ لەسەر دەوری ئێران و ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی گێرە وکێشە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێداگری کرد و وتی : دەزکردنی ڕوسیا لە ناوچە دەتوانێ دەورێکی بنەڕەتی و ئەرێنی هەبێت بۆ یارمەتی دان بە گۆڕ ینی داڕشتی کەنداوی فارس بە پێی وتووێژەوە .
کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە یانەی والدای مۆسکۆ ڕۆژی دووشەممە لەسەر پرسی" ڕوسیا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، دەورگێڕانی لە هەموو گۆڕەپانەکان " لە مۆسکۆ، بەڕێوە چوو.