جەختکردنەوەی زەریف لە سەر پێویستی وتووێژی وڵاتانی ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەمارگرژی و داعش
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکرد لە سەر پێویستی هاوکاری و وتوویژی وڵاتانی ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەمارگرژی و داعش .
" محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی سی شەممە دوای وتاردانیی لە کۆبوونەوەی سەرچەشنە کانی تەکوزی ناوچەییی لە جیهان دوای داعش لە کۆری هەواڵنیران دا لە بارەی رۆڵی ئێران لە خەباتی دژی داعش ، وتی: ئێران بە یارمەتییەکانی مۆستەشاری لە ناوچە لە خەبات دژی داعش کەهەرەشە دەکات لە ئاسایشیی جیهانی ڕۆڵێکی یەکجار گرنگی بەرێوە بردووە . وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: مەترسی دەمارگرژی و داعشی مەترسییەکە کە هەروا هەرەشە دەکات لە ناوچە و جیهان و پێویست ی بە پلان و بەرنامە دارێژی درێژ ماوە بۆ بەرەنگابوونەوەی ئەم مەترسییە لە دەڤەری فەرهەنگی و بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکەی دەمارگرژی و هەروەها هاوکاریی و وتووێژ لە نیوان وڵاتانی ناوچە مسۆگەرە .
زەریف هیواداری دەربڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاڵاهەڵگرانیی بەرەنگاربوونەوەی داعش و دەمارگرژی لە ناوچە لە قۆناخی دواتریش بۆ پەرەی کەلتوری وتوویژ و هاوکاریی و پیکەوە بیرکردنەوە لە ناوچەی کەنداوی فارس بتوانێ ڕۆڵی کاریگەر و سوودمەندی هەبێت .
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرچەشنەکانیی تەکوزی ناوچەیی لە جیهان دوای داعش یش خۆوەردانیی بیانیی وەک گرنگترین هۆی نائارامییەکان و مانەوەی بیرۆکەی داعشی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا زانی و وتی: بیرو هزری داعش و ئەندامانیی ئەم گرووپە وەکوو هەرەشەیەکی گەورەیە دژی ناوچە و جیهان و خەریکە لە ئاست سەرانسەری ناوچە لە وان ئەفغانستان و جیهان دا بڵاو دەبێتەوە .