شوبات 27, 2018 08:07 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران هێورترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە کۆڕی ئێرانیانی دانیشتووی سربستان لە بێلگراد وتی: ئێران هێورترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە گەلی ئێران هێمای سەربەخۆیی خوازی و سەربەرزییە وتیشی: گەلی ئێران، ئاساش و دەسەڵاتی بۆ کۆماری ئیسلایی ئێران بە خەڵات هێناوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێرانییەکان بەدەر لە هەر چەشنە بیر و بڕوایەک دڵیان بۆ ئێران لێ دەدا.

"محەممەد جەواد زەریف" بە ئاماژە بەوەی کە توندترین بایکۆتەکانی ئەمریکا تا ئیستا نەیتوانیوە خەڵکی ئێران بە چۆکدا بێنێ، راشیگەیاند ئەمریکا هەرگیز ناتوانێ جیایی بخاتە نێو گەلی ئێران و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەڵوێست نواندنی دوژمنکارانەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و گرووپی ١+٥ وتی: ئەو کەسەی یەکەم ئەولەوییەتی دڕاندنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو و ئەوە بە نالەبارترین ڕێککەوتن لە مێژوویی ئەمریکا دەزانێ، یەک ساڵ و دوو مانگە نەیتوانیوە ئەو کارە بکات و باش دەزانێ چ دواهاتی نالەباری دەبێ.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە.

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی بە پەیمانێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

زەریف ڕۆژی دووشەممە لە سەروی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوورییەوە گەیشتە بلگراد. زەریف لە بلگراد لەگەڵ سەرۆک کۆمار و هاوتای سربستانی خۆی دیدار و وتووێژ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە سربستان بەرەو بولگاریا بەجێ دێڵێ.

محەممەد جەواد زەریف" پاش بولگاریا سەردانی وڵاتی کرواسی و بۆسنی و هێرزەگۆڤین دەکات..

 

 

سەرپەیڤ