شوبات 28, 2018 08:28 Asia/Tehran
  •  ڕەخنەگرتنی وەزیری دادی ئێران لە هەلوێستە دوو فاقیانەکانی ژمارێک لە ولاتان بەرامبەر مافی مرۆڤ

وەزیری دادگۆستەری ئێران وتی: ژمارێک لە وڵاتان بە ئەندازیاریکردنیی ڕێکارەکانی مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوەکان و لە پێشگرتنیی ستراتژیای دوو فاقییانە و هەڵس و کەوتی بژاردەیی لەگەڵ ژمارێک لە وڵاتان کە خاوەنی بایخەکانی فەرهەنگی ، سیاسی و داب و نەریتی جیا لە یەکترین، ئیعتباری ئەم ڕێکارگەلەیان بەرەوڕووی کێشە کردووە .

 " عەلیرەزا ئاوایی" وەزیری دادگۆستەری  ئێران  ڕۆژی سێ شەممە  لە سی و حەوتەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە ژینیڤ  بە ڕاشکاوی وتی:  ئاڵاهەڵگرەکانی خۆناودێری مافی مرۆڤ، قەمکی تاوانیان بەرەو کەسانی تر دەگرن و بە شێوەی نادادگەرانە، بە هێنانە ئارای بانگەشەکانیی بنپێکرانیی مافی مرۆڤ، ئەوان سەرکۆنە دەکەن و بەشێوەی نادادگەرانە، بە هێنانە ئارای  بانگەشەکانیی  بنپێکردنیی مافی مرۆڤی، ئەوان سەرکۆنە دەکەن؛ لە حالیکدا کە بەشێک لە شارومەندانیان بە تایبەت ڕەشپێستەکان، کۆچبەران، بیانیەکان و خەڵکی خۆجێی بە ئاشکارا لە سێبەری سیاسەتە هەڵاواردنانەکانیی ئەم وڵاتانە، بە قووڵی لە رەنج دان بە هۆی بنپێکردنی مافی مرۆڤ.

 وەزیری دادگۆستەری ئێران وتیشی: بە پشتگریی بێ بڕانەوە و بێ شەرت و مەرج لە ڕژیمی ئیسرائیل و پشتیوانیی لە ڕۆڵی تێکدەریی لە ناوچە، ژمارێک لە وڵاتە رۆژئاواییەکان بە ئاشکرا کەشو پێوانیی دوو فاقییانە، لاگرانە و هەڵسوکەوتیی سیاسی یان لە درێژەی پشتگریی خۆیان لە مافی مرۆڤ نۆمایش داوە .

 " عەلیرەزا ئاوایی" وتیشی: بریاری یەکلایانە و دنە دەرانەی ئەمریکا بۆ بەفەرمیی ناسێندرانیی بەیتۆلمۆقەدەس وەک پێتەختی رژیمی ئیسرائیلە، بنپێکرانیی ئاشکرای مافەکانی  گەلی فەلەستین بۆ بێ وەریکردنیی فەلەستینیەکانە لە مافی بنچینەیی دیاریکردنیی چارەنووسی خۆیان .

 وەزیری دادگوستەری  ئێران وتی: شەڕی یەمەنیش لە سێهەمین ساڵی دا دریژەی دەبێت و کۆتاییەکی بۆ نییە ، بارودۆخێک  کە خرریکە بەرە کارەساتی ئینسانی بە وێرانیی بەربڵاو و سامناکی مافی مرۆڤ دەڕوات.

 " عەلیرەزا ئاوایی" هەروەها بەڕاشکاوی وتی: دەردو مەینەتی موسولمانەکانیی رۆهینگیا لە میانمار ویجدانی مۆرڤانیی  هەژاندووە؛ ڕاپۆرتە سامناک و هەژینەرەکان لەبارەی کووشتاری بەربڵاو، دەستدرێژی، ماڵە اکوڵکراوەکان و وێنەی خەمناک لە بارەی کەسانی مەدەنی بێ دیفاع و ئافرەتان و منداڵانی بێتاوان کە بەرەو ڕووی ڕەفاتری دڕندانەی کەسانی دەمارگرژ دان، وەبیر هێنەرەوەی ناحەزترین ڕەوشی بنپێکردنی مافی مرۆڤن لە ئاست  جیهان دا .

سەرپەیڤ