ڕۆحانی" کەرتی نەوت ، گاز و پیترۆشیمیی ئێران بارستای زۆری هەیە بۆ سەرمایە نانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i328803-ڕۆحانی_کەرتی_نەوت_گاز_و_پیترۆشیمیی_ئێران_بارستای_زۆری_هەیە_بۆ_سەرمایە_نانەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بارستای سەرمایەنانەوە لە کەرتی نەوت ،گاز پێترۆشیمیی ئێران پتر لە ٢٠٠ ملیارد دۆڵارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2018 12:49 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بارستای سەرمایەنانەوە لە کەرتی نەوت ،گاز پێترۆشیمیی ئێران پتر لە ٢٠٠ ملیارد دۆڵارە.

"حەسەن رۆحانی"  ڕۆژی پینج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداریی ستانی هۆرمۆزگان، باشووری ئێران، وتیشی: دوای بەڕێوە چوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش " بەرجام" چالاکیی باش لە بواری سەرمایە نانەوەکان لە ئێران دا دەستپێکراوە و پتر لە ٣٠ میلیار دۆڵار بارستای سەرمایە نانەوەکان و فاینانسی دەرەوەیی لە ئارا دایە کە دەبی بتوانین بە دروستی کەڵکیان لێوەرگرین  تا ببیتە هۆی چالاکبوونەوەی چوار چێوەی پێشکەوتنی ئێران .

  سەرۆک کۆماری ئێران ، بە جەختکردنەوە لە سەر بەڕێوە چوون و کەملێندرانی هێلی ئاسنەڕێی قەزوێن-ڕەشت و ڕەشت- ئاستارا، وتی: بە کەملێندرانی ئەم گەڵاڵەگەلە کە لە ڕێگای دەریای عۆمان و بەتایبەت لە هیند بۆ ڕوسیا و ئەوروپا ڕادەگوێزرێت، دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لەم ئاسنە ڕێیە، خێراتر، ئەمنتر و هەرزانتر لە بەندەری عەبباس و لە داهاتوو لە بەندەری چابەهار، باشووری  رۆژهەڵاتی ئێران ، لە گەمیەوە ڕادەستی  شەمەندەفەربکرێت و بگاتە مۆسکۆ و ئەوروپا .

 سەرۆک  کۆماری  ئێران  رۆژی چوار شەممە بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ خەڵک و خستنە گەڕی چەند پرۆژەی پیشەسازی و ئاوەدانکاری ، ڕاژەکاری و ژێرخانی بە شێوەی هاوکات و لەڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کرایەوە و فەرمانی هەڵمەتی جێبەجێکرانی ١١ پرۆژەی دیکەی دەر کرد.