ئادار 02, 2018 10:34 Asia/Tehran
  • قاسمی: راپۆرتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران چ  قورب وبایخێکی نییە

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێنجشەممە شەو لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئەمدواییەی " ئانتۆنیۆ گوتریش" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران دا وتیشی ئەم ڕاپۆرتە ناڕێکە، کەم و کۆری زۆری تێادایە و لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چ قورب و بایخێکی نییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،" بەهارام قاسمی " بەجەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە لە ڕێک و پێک کردنەوەی برگەکانیی ڕاپۆرتیی ئەمدواییە سکرتێری گشتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران لە سەرچاوەکان و زانیاریی برواپێ نەکراو، نادروست و سەرانسەری بێ عئێتبار کەڵک گیراوە بەڕاشکاوی وتی لەم ڕاپۆرتە پێشکەوتنەکان و کردەوەکانیی مافی مرۆڤی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر چاو نەگیراوە .

 وتە بێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی  ئێران بەردەوام لە سەر ئەم باوەرە بووە کە لە حالێکدا کە زۆریک لە ناوچەکانیی جیهان وژمارێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین لە رەوشی هەژێنەری  ئینسانی و بارودۆخی کارەساتباریی سەرچاوە گرتوو لە شەڕە داسەپێندراوە و زاڵمانەکانی هەندێک لە وڵاتان لە ڕەنج دان، درێژە دان بە یارییە سیاسیەیکان و بەکار گرتنی کەش و پێوانەکانی دوو و چەند فاقییانە لەمەڕ ڕاگەییشتن بە ڕەوشی مافی مرۆڤی وڵاتان، دەبێتە هۆی بێ متمانەیی زۆرتری کۆمەڵگەی جیهانی لە کردەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دا .

 " بەهرام قاسمی" وتیشی ورە و ئیرادەی بەبرشتانەی  دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بردنە سەرەوەی جێگەی هەرچی زیاتری مافی شارومەندان بە گوێرەی بنەما پێشکەوتووەکانی ئیسلامی و یاسای بنەڕەتی ئێرانە.

 " ئانتۆنیۆ گوتریش" هاوڕەوت لەگەڵ سیاسەتەکانیی ئەمریکا لەم دواییە لە ڕاپۆرتێک دا ڕوو لە ئەنجوومەنیی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بەوەی  وەک بنپێکرانیی مافی مرۆڤ لە ئێران دا ناوی لێبردوو نیگەرانی خۆی دەربڕیوە .

مافی مرۆڤ لە ڕوانگەی ڕژئاوا وەکوو چەشنێک دەستەڵاتی نەرمی لێهاتووە بۆ دزەو کنە و خستنە ژێر گوشاری وڵاتانی سەر بەخۆ و نەیارانی سیستێمی پاوانخواز.

سەرپەیڤ