ڕوانگەی ئالیمەندی ئەنتۆنیۆ گۆترێش بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: ڕاپۆری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، بێ بنەماو پڕووپووچەو ئەو ڕاپۆرە، لەبەر گرینگی نەدان بە پێشکەوتنەکانی هاوپێوەند بەمافی مرۆڤ لەئێران، ڕاپۆرێکی ناهەماهەنگ و ناهاوسەنگە.
بەهرام قاسمی دوێشەو( پێنج شەممە) لەبارەی ڕاپۆری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەەتوەکان لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئیران، وتی: ئەو ڕاپۆرە، لە سەرچاوەو زانیاریی ناڕاست، پشت ڕاست نەکراوەو سەرانسەر بێ بەهاو بێ نرخ ئامادە کراوەو هەڵوێست گرتنێکی تایبەتی پێوەدیارە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئیرادەی شێلگیرانەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرزکردنەوەی پلەوپێگەی هەرچی زیاتری مافی شارومەندان بەگوێرەی بنەما پێشکەوتە ئیسلامییەکان و یاسای بنەڕەتیی ئێرانە.
ئەگەرچی ڕێزدانان بۆمافی مرۆڤ بەگوێرەی بەیاننامەی جیهانیی مافی مرۆڤ، لەلایەن هەموو حکومەتانەوە پشت ڕاست کراوەتەوە بەڵام زاڵبوونی نیگای سیاسی و هەڵس وکەوتی دووفاقیی لەگەڵ پرسی مافی مرۆڤ، پێشاندەری ئەولەویەت دان بە بەرژەوەندییە تایبەتییەکانە. ئێران وەک وڵاتانی دیکە هەردەم تێکۆشاوە، هەوڵ وهەنگاوەکانی هاوپێوەند بە مافی مرۆڤ لەچوارچێوەی بەها فەرهەنگی، سیاسییەکان و داب و نەریتەکانی کە سەرچاوەگرتوو لە دینی ئیسلام و یاسای بنەڕەتیی ئێرانە، پەرەپێ بدات.
وەرزی سێهەمی یاسای بنەڕەتیی ئێران لەژێرناوی"مافەکانی گەل" و داگری ٢٤ ئەسڵ، ئاماژە بە مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکانی جەماوەر دەکات. سوود وەرگرتن لە ئاسایشی دادەوانیی دادگەرانەو یەکسانی هەمووان لەهەمبەر یاسادا، کەڵک وەرگرتن لەمافە مەدەنی، کۆمەڵایەتی ، سیاسیی و ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک لە یاسای بنەڕەتیی ئێران، بەڕەسمییەت ناسێندراوە.
جگە لەیاسای بنەڕەتی، پەردەلادان لەجاڕنامەی مافی شارومەندیش پێشاندەری گرینگیدانی تایبەتی دەوڵەتی ئێران بە بەهێزکرانی پرسی گرینگی مافی مرۆڤە.
جاڕنامەی مافی شارومەندی لە١٩ ماددەو١٢٠ بڕگەدا ئامادە کراوە."مافی ژیان، سەلامەت وکوالیتی ژیان"، "مافی ئازادی وئاسایشی شارومەندی"، "مافی هاوبەشبوون لە دیاریکردنی چارەنووس"، "مافی ئازادیی ئەندێشەو ڕادەربڕین"، "مافی پێکهاتە، گردبوونەوەو ڕێپێوان" و"مافی ئاشتی، ئاسایش و باڵادەستی نیشتمانی" لەوێنەی ئەو خاڵە گرینگانەن کە بەئامانجی دەستەبەرکردن و لەبەرچاوگرتنی مافەکانی خەڵک لەجاڕنامەی مافی شارومەندیی جەختیان لەسەر کراوە.
خاڵی گرینگ لە تاووتوێی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، لەبەرچاوگرتنی ئامۆژگارییە ئیسلامییەکان، یاسای بنەڕەتی و ڕێزدانان بۆ مەزنایەتی و شان و شکۆی مرۆیی خەڵکە.
کەمتەرخەمیی لەحاند ئەو چەشنە بەها فەرهەنگییانە، شێوە نیگای ڕۆژاوا بە پرسی مافی مرۆڤ لەهەڵس و کەوت کردن لەگەڵ وڵاتانی دیکەی سەربەخۆی بژارەیی کردووە.
هەرلەوبارەوە، عەلیڕەزا ئاوایی وەزیری دادی ئێران رۆژی سێ شەممە لە سی و حەوتەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ وتی: "هەندێ وڵات بەئەندازیاریی میکانیزمەکانی مافی مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و گرتنەبەری ڕەوتی دوو فاقی و هەڵس و بژارەیی لەگەڵ ژمارێک وڵات کە خاوەن بەهای فەرهەنگی، سیاسی و نەریتی جیاواز لەوانن، پلەوپێگەی ئەو میکانیزمانەیان بەرەوڕووی ئاستەنگ کردووە."
ڕاپۆری ئاراستەیی ئەنتۆنیۆ گۆتریش سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی دۆخی دۆخی مافی مرۆڤ لەئێرانیش لەو چوارچێوە دایەو درێژەی شیوازیی ئەندازیاریکراو لەهەڵس و کەوت لەگەڵ پرسی مافی مرۆڤ لەئاستی جیهانە.
بانگەشەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی پێشێلکرانی مافی کەمینەکان و گرتنی ناڕازییان لە ئێران، لەگەڵ ڕاستییەکان نایخوێنێتەوە. ئەسڵی١٤ی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاشکرا، دەوڵەت و موسڵمانانی ئەرکمەند کردووە بە لەبەرچاوگرتنی ئەخلاقی جوان و عەدڵ و دادی ئیسلامی لەحاند کەسانی ناموسڵمان و لەبەرچاوگرتنی مافە مرۆییەکانیان. سەرانەی کەشی عیبادی کەمینە دینییەکان لە ئێران، نزیک بەدوو هێندەی موسلمانانە.
مەسیحیان زیاتر لە٢٥٠کلیسایان لەسەرانسەری ئێران هەیەو لەجیاتی حەشیمەتێکی کەمتر لە٥٠٠کەس، کلیسایەکیان بۆ هەیە. یەهودییەکانیش لە ئێران١٦کنێسەو زەرتوشتییەکانیش ٧٨ پەرستگەیان هەیە.
لەمەڕ پرسی گرتنەکانی ئەم دواییە لەئێرانیش کە لەڕاپۆری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئاماژەی پێکراوە، لەگەڵ ڕاستییە مەیدانییەکان یەکناگرێ. لەڕەوتی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئەم دواییە لەهەندێ شاری ئێران، کەسانێک گیران کە بەدەر لە مافی یاسایی خەڵکی ئێران لە بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ئاشتیانەیە، دەستیان کرد بەئاژاوەنانەوە. ئەو ئاژاوەچیانە بەپاڵپشتی وڵاتانی بیانی و دەسوەردانی مونافقین خەسار و زیانی گیانی و دراڤییان بەدیهێناو بەگوێرەی یاسا، هەڵس و کەوت کردن لەگەڵیاندا یاسایی و لەسەر داوای جەماوەر ئەنجامی گرتووە.