رەخنەی ئەندامی پەرلەمانی پاکستان لە جێ بەجێ نەکرانی هێڵی بۆریی گازی ئێران بۆ پاکستان
نوێنەری پەرلەمانی پاکستان، جێ بەجێ نەکرانی هێڵی بۆریی گازی ئێران بۆ پاکستان ناسراو بە"ئای-پی) گەڕاندەوە بۆ بێ ئاکامیی دەوڵەتی ئیسلامئاباد لەسیاسەتی دەرەوەیی وڵاتەکەیدا.
شری ڕەحمان ئەندامی پارتی خەڵکی پاکستان وتی: پرۆژەی هێڵی بۆریی گازی ئێران بۆ پاکستان لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئاسف عەلی زەرداری ئامادەی خرانەگەڕ بوو، بەڵام حکومەتی نەواز شەریف و پارتی دەسەڵاتداری موسلم لیگ، ڕێگربوو لەبەردەمیدا.
ناوبراو هەروەها وتی: ئێستا پاکستان بێ بەشە لە کەڵک وەرگرتن لە گازی ئێران و دەبێ١.٢ملیارد دۆلاریش جەریمە بە ئێران بدات.
پرۆژەی گەیاندنی گاز لە ئێران بۆ پاکستان ناسراو بە هێڵی بۆریی گازی ئاشتی لە مانگی مارسی٢٠١٤وە دەسپێکرا بەڵام دەسوەردانی ژمارێک وڵات لەوان ئەرمیکاو عەرەبستان، بوو بەهۆی دواخرانی جێ بەجێ کرانی.
ئێران پێبەندبوو بە بەڵێنیەکانی لەمەڕ گرێبەستی هێڵی بۆریی گاز بۆ هەناردەکران بۆ پاکستان و هێڵی بۆری هەتا نزیک سنووری ئەو وڵاتە لێداوە.
کەمبوونی وزەی گاز و کارەبا، گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و وزەو کوژانەوە بەردەوامەکان لە پاکستان، کێشەیەکی جیددییە بۆ خەڵکی ئەو وڵاتەو دەوڵەتی ئیسلامئاباد تائێستا نەیتوانیوە ڕێگاچارەیەکی مەنتقی بۆ بدۆزێتەوە.