وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو پاکستان کەوتە ڕێ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری ڕۆیشت بۆ پاکستان .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەرێکی سێ ڕۆژە بۆ پاکستان لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەرەی پێوەندی دوولایەنە لە بواری جۆربەجۆر وتووێژدەکاتو
هاسانکاری و دەستەبەرکردنی بواری پێویست بۆ پەرەی پێوەندی ئابووری و بازرگانی دوو لایەنە بەتایبەتی کەرتی تایبەتی ئێران و پاکستان لە نموونەی ئامانجەکانی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی هاوڕێی بۆ ئیسلام ئاباد ڕاگەیەندراوە .
شاندێکی سی کەسی لە بەشی جۆربەجۆری بازرگانی ، ئابووری و تیجاری ، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بۆسەفەری پاکستان ، هاوڕێن.
دوو کۆبوونەوەی بازرگانیش لەنێوان چالاکان و بەرپرسانی بازرگانی و ئابووریی ئێران و پاکستان لە شارەکانی ئیسلام ئاباد و کەراچی بەڕێوە دەچێت و وەزیری دەرەوەی ئێران لەم کۆبوونەوانە بەشداری دەکات و وتار دەدات.