ڕەخنەی ڕۆژنامەی ئەمریکایی لە سیاسەتەکانی تڕەمپ دژی بەرجام
ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیویورک تایمز سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی بەرجامی هۆی دژوار بوونی ڕێککەوتن لە گەڵ کوریای باکووری زانی .
نیویورک تایمز لە ڕاپۆڕتێکدا نووسی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێداگرە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لەناو ببات و هاوکات لە گەڵ پیونگ یانگ بگەنە ڕێککەوتنێکی دژاوارتر هەر لەم بوارەدا . ئەو ڕۆژنامه ئەمریکاییە نووسی بەرنامەی ناڤوکی ئێران و کوریای باکووری زۆر پێکەوە جیاوازن بەڵام بەردەوام بە زمانێکی یەکسان سەبارەت بە هەر دوو لایەن قسە کراوە و ئێستاکەش لە ژێر گوشارێکی وەک یەک دان . ئەو ڕۆژنامە ئەمریکاییە وتیشی : ئێران ڕێگا ی بە پشکێنەران دا کە لە ئاستی وڵاتدا پشکنین بکەن بەڵام کوریای باکووری هیچکات وەها ڕێگایەکی نەداوە . ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کویەک بریتی لە بریتانیا فەڕانسا ڕووسیا چین ئەمریکا و ئاڵمان لە ژانویەی 2016 وە جێ بە جێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا بە نیازی تێک دانی ئەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەیە . وڵاتانی ئوروپایی یەکێتیی ئوروپا ڕووسیا و چین تا ئێستا شێلگیرانە لە ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی بەرجام کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراو ی نەتەوەکانەوە پەسەن کراوە لاگری کردووە و سەبارەت بە کردەوەکانی ئەمریکا بۆ تێک دانی ئەو ڕێککەوتنە وشداریان دا بوو .