جەختی وەزیرانی ده ره وه ی ئێران و پاکستان لەسەر هێزمەند کردنی هاوکاری هاوبەش
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوەی پاکستان جەختیان کرد لەسەر هێزمەند کردنی هاوکاری هاوبەشی سیاسی و ئابووری .
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە دیداریدا لە گەڵ خواجە موحەمەد ئاسف وەزیری دەرەوەی پاکستان لە ئیسلامئاباد وتی : ئێران و پاکستان وەک دوو وڵاتی دوست و دراوسێ و خاوەنی سنووری هاوبەش پێویستە سەبارەت بە گەرەنتی ئاسایشی سنووەرکانی دوو وڵات و بەرگرتن لە ئوپڕاسیونی تڕوڕیستی هاوکاری هێزمەندیان هەبێت . خواجە موحەمەد ئاسفیش بە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران بەرز بوونەوەی هاوکاریەکانی سیاسی و بە تایبەت ئابووری تاران و ئیسلام ئابادی بە پێویست زانی و وتیشی پاکستان ئامادەیی هەیە لە بوارە جۆراوجورە سیاسی و ئابووریەکان لە گەڵ ئێران هاوکاری هەبێت . زەریف و ئاسف هەروەها سەبارەت بە یارمەتی بە ڕەوتی ئاشتی لە ئەفغانستان پەرەی هاوکاریەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان گەشەی بازاڕە سنووریەکان پرسەکانی جیهانی ئیسلام و نێونەتەوەیی لە لایەن ئێران بۆ زیارەتکارانی پاکستانی حەرەمی ئیمام ڕەزا یارمەتی بە سەقام و دامەزراندنی ئاشتی لە ناوچە خەبات بە دژی تڕوڕیزم و تاقمە توندڕوەکان و قاچاغی مادە سڕکەرەکان بیروڕا دەگۆڕنەوە . موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی دووشەمە بۆ دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی پاکستان سەردانی ئەو وڵاتەی کرد .