ڕۆحانی لە پەیامە نەورۆزییەکەی دا : یەکگرتنی گەلی ئێران بووە ھۆی سەرسوڕمانی تەواوی دوژمنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i331372-ڕۆحانی_لە_پەیامە_نەورۆزییەکەی_دا_یەکگرتنی_گەلی_ئێران_بووە_ھۆی_سەرسوڕمانی_تەواوی_دوژمنان
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی، ساڵی ١٣٩٦ی کۆچیی ھەتاویی بە پێچەوانەی خواست و پەلەقاژەی ناحەزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک ساڵی سەرکەوتنی گەلی مەزنی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا ھێنایە ئەژمارو بەڕاشکاوی وتی:یەکگرتنی گەلی ئێران بووە ھۆی سەرسوڕمانی تەواوی دوژمنان و بەناچاری دانیان نا بە مەزنایەتیی گەلەکەماندا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2018 18:07 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە پەیامە نەورۆزییەکەی دا : یەکگرتنی گەلی ئێران بووە ھۆی سەرسوڕمانی تەواوی دوژمنان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی، ساڵی ١٣٩٦ی کۆچیی ھەتاویی بە پێچەوانەی خواست و پەلەقاژەی ناحەزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک ساڵی سەرکەوتنی گەلی مەزنی ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا ھێنایە ئەژمارو بەڕاشکاوی وتی:یەکگرتنی گەلی ئێران بووە ھۆی سەرسوڕمانی تەواوی دوژمنان و بەناچاری دانیان نا بە مەزنایەتیی گەلەکەماندا .

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی چوار شەممە لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەری بوومەلەرزە بەرکەوتووی پارێزگای کرماشانی ڕۆژئاوای ئێران بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: گەلی مەزنی ئێران کە ھەمیشە خولقێنەری ئاشتی و ئەھوەنی بوونە لە ناوچەکەو جیھاندا، لە ساڵی ڕابردوودا ( ١٣٩٦ی کۆچسس ھەتاوی) بە ھەوڵی بێ وچانی خۆیان و سەربازە دڵپاک و دیپلۆماتە ماندوویی نەناسەکانیان توانییان لە پاڵ گەلانی عێراق و سووریاو لوبناندا سەقام و ئاسایشتێکی زیاتر بۆ ناوچەکە دابین بکەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا ڕوو لە گەلی مەزنی ئێران وەبیریان ھێنایەوە کە ھەر بەوچەشنەی وا ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرموویان، ساڵی تازە ساڵی بەرھەمھێنانی نیشتیمانی و پشتگری کردن لە بەرھەمی ئێرانی و ساڵی ڕەونەق و کارنانەوە دەبێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ساڵی تازەی کۆچیی ھەتاویی لە گەلی مەزنی ئێران ، ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەندەران و ھەروەھا لەو نەتەوەو دراوسێیانەی وا نەورۆز دەکەن بە جێژن، پیرۆز کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەست پێ بوونی ساڵی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی وێرای پیرۆز کردنی ساڵی نوێ لە تەواوی ھاووڵاتییان و ئێرانییەکان بە تایبەت بنەماڵەی بەڕێزی شەھیدان، گیانبازان و تازەلاوان و لاوانی ھیوابەخش و پێشبەری بزوتنەوەی زانستیی وڵات و بە خواستنی ئاواتی نەورۆزێکی شادو شیرین و ساڵێکی پڕ لە خێرو بەرەکەت، ساڵی تازەیان وەک ساڵی (پشتگری کردن لە بەرھەمی ئێرانی) ناودێری کرد.