ئادار 28, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران : با وڵاتانی ناوچەکە ناکۆکیەکانیان لە رێگەی وتووێژەوە یەکلا بکەنەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵاتانی ناوچەکەی بۆ یەک لاکردنەوەی ناکۆکیەکان لە رێگەی دانوستانەوە بانگهێشت کرد .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، موحەممەد جەواد زەریف لە یادداشتێک دا کە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە ماڵپەڕی کەناڵی ئەلجەزیرەدا بڵاوبۆوە وێڕای پێداگری لەسەر هاوبەشیەکانی وڵاتانی ناوچەکە ، ئەوانی بۆ یەکدەنگی لە جیاتی رووبەڕووبوونەوە بانگ هێشت و جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران راستگۆیانە دەستی خۆی بەرەو دراوسێکانی درێژ دەکات .

وەزیری  دەرەوەی ئێران بەپێداگری لسەەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران حەز بە دەسپێکردنی شەڕ ناکات ، لە وڵاتانی ناوچەکەی ویست لە جیاتی مەیدانی شەڕ ، ناکۆکیەکان لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر بکەن .

زەریف وتی ، عەرەبەکان ، تورکەکان ، فارس و کورد و نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە مێژووی هاوبەش ، کولتوری یەکپارچە ، زمانی خاوەنی هاوشێوەیی و دابونەریت گەلێکیان هەیە کە لە یەکتریان وەرگرتووە .

وەزریری دەرەوەی ئێران گوتی : ئاسایشی هاوبەشی ئێران ودراوسێ عەرەبەکانی کە سنووری زەوینی و ئاوی یان  لە گەڵ  یەکتردا هەیە ، لەسەر بنەمای پێبەندبوون بە هەندێ پڕەنسیپی هاوبەشە کە  بەڵگە نامەکانی رێکخراوی نەتەوەکان دیاری  دەکات  وەک پڕەنسیپی وەک سەروەریی ، خۆبواردن لە هەڕەشە ، چارەسەریی قەیرانەکان بە شێوەی ئاشتیانە ، رێزگرتن لە سەروەریی خاک و خۆبواردن لە دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە و مافی دیاری کردنی چارەنووس .

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەشی کردە دەسوەردان و ئامادەبوونی سەربازیی وڵاتانی رۆژاوایی لە ناوچەکەدا و وتی : وڵاتانی بیانی بەردەوام بژارەی شەڕیان هەڵبژاردووە و بە شەڕنانەوەی بەردەوام لە ناوچەکەدا ، دەرفەتێکیان بۆ دەرکەوتنی ئاشتی نەهێشتووەتەوە.

سەرپەیڤ