زەریف: ئەمریکا هاوبەشی سەرەکیی سعوودیا لە دڕندەکاریەکانی لە یەمەن
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلاپەڕە تویتەرەکەیدا هاوکات لەگەڵ شەرمەزارکردنی دەسوەردانی ئەمریکا لە شەڕی یەمەن دا ڕایگەیاند : ڕادەی دەستێدابوونی ئەمریکا لە گەورەترین کارەساتی مرۆیی جیهان لە یەمەن سەرسووڕهێنەرە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ لە تویتی شەوی هەینیی "محەممەد جەواد زەریف" دا هاتووە: ئەمریکا بە دابین کردنی چەک و چۆڵ، ئاراستەی کردنی چوارچێوی ئامانجەکان و گەیاندنی سووتەمەنی بە فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان کە لە شەڕی یەمەندا بەکار دەهێندرێن، هاوبەش و هاودەستی سەرەکیی جەنایەتەکانی ئالی سەعوود لە گەورەترین کارەساتیی مرۆیی جیهان لە یەمەندایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەم تویتەدا وتیشی: ئەمریکا ئێستا بە پلان داڕشتن و بەرەوپێشەوە بردنی شەڕی یەمەن، هەوڵ دەدات قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی دابین بکات و لەگەڵ ئەوەش پەرە بدات بە دووبەرەکی و ناکۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
عەرەبستان هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان ئیمارات و بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.