ئادار 30, 2018 15:49 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر پەرەی هاوکاریی دوولایەنەی ئێران و پاکستان

سەید کەماڵ خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران و سەید موراد عەلیشاە سەروەزیری ئەیالەتی سندی پاکستان، لەسەر پەرەی هاوکاریی دوولایەنە پێداگریان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  سەرۆکی ئەنجونی ستراتژیکی  پێوەندیی دەرەوەیی ئێران لەم دیدارەدا، پێوەندی باش و شیاو، ئەنجام دانی بازرگانی لەسەر بنەمای بایخەکانی نەتەوەیی، دامەزرانی هێڵی ئیعتباری  و  بیمەای بەمەبەستی پەرەی دوو دەوڵەت بۆ پەرەپێدانی هاوکاری ئابووریی دوولایەنە، جێبەجێ کردنی  کەم کردنی تەعرفەکان بۆ پەرەی بازرگانی نێوان دوو وڵات و ڕێککەوتننامەی  بازرگانی ئازادی بە پێویستییەک بو  بردنەسەری ئاستی هاوکارییەکانی ئێران و پاکستان زانی  . 

هەروەها  دوولایەن لەم  دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر هاوبەشی بەرفراوانی دوو وڵات، پەرەی پێوەندی ئێران و پاکستانی لە بوارە جۆربەجۆرەکان داوا کرد .

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران  دووشەممە بیست و شەشەمی مانگی مارس گەیشتە ئیسلام ئاباد و دوای  چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئاسایشی و پەرلەمانیی پاکستان بۆ وتووێژ لەکۆبوونەوەیەک سەردانی شاری کەراچی  پاکستانی کرد  . 

خەرازی بڕیارە  لە کەراچی بچێتە لاهوری پاکستان  . 

سەرپەیڤ