یەکلایەنە خوازیی ئەمریکا مەترسییەکە لە سەر ئاسایشی جیهانی
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنجشەممە کاتی گەیشتنی بە باکوو (پێتەختی کۆماری ئازەربایجان) راشکاوانە ڕایگەیاند؛ سوور و پێداگر بوونی لە ڕادەبەدەری دەوڵەتی ئەمریکا لە سەر سیاسەتی "یەکلایەنە خوازیی" مەترسییەکە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی و بزووتنەوەی بێ لایەنەکان.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" بە ئاماژە بەوەی کە چەن لایەنە خوازیی یەکێک لەو پرس و بابەتانەیە کە لە بزووتنەوەی بێ لایەنەکاندا بەردەوام جەختی لە سەر کراوە، رایگەیاند؛ بزووتنەوەی بی لایەنەکان بەردەوام لایەنگری چەن لایەنە خوازی بووە.
وەزیری دەرەوە ئێران ئاماژەی کردە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بی لایەن کە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە باکوور بەڕێوە دەچێ، و وتیشی: لەم کۆبوونەوانەدا دەبێ مەسەلەی یەکلایەنە خوازیی ئەمریکا بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.
زەریف بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئەمدواییەی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: کردەوە دوژمنکارانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە غەززە تا شەوی ڕابردوو ٢٠ فەلەستینی شەهید کردووە کە ئەوەش پرسێکی گرینگە و دەبێ لە کۆبوونەوەی بزووتنەوەی بی لایەنەکاندا لێک بدرێتەوە.
هەینیی ڕابردوو هەزاران فەلەستینی لە چل و دوەمین ساڵڕۆژی "ڕۆژی زەوین'' لە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەی دا بە ناوی "مافی گەڕانەوە" بەرەو ناوچەی سەرسنووریی نێوان غەزە و فەلەستینی داگیرکراو وەڕێ کەوتن کە بەرەوڕووی پەلاماری هێزەکانی ئیسراییل بوونەوە.