پێداگرتنی زەریف لە سەر پێکهاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی مافی فەلەستینییەکان ، پێکهاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز و کۆتایی هاتنی خێرای گەمارۆی کەرتی غەززە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە باکو، وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی هەوڵی بەکۆمەڵی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە بەرامبەر دڕندەکاریی ڕژێمی زایونی، وتیشی: ئاوەڵا کردنی دەستی ئەم ڕژێمە بۆ دڕندەکاری نیشانەی یەک لایەنەخوازییەکی تازەیە کە جارێکی تر دەبێتە هەڕەشەیەکی سەرەکی بۆ ئاسایشتی جیهانی.
موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە قەڵاچۆی ئەم دواییەی فەلەستینییەکان بەتایبەت لە کەرتی غەززە وتیشی: ئەمڕۆکە دەبێت ئەنجام گرتنی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی بۆ لێکدانەوەی کردارەکانی تاوانکارانەی ڕژێمی زایونی خواستێکی هەمەلایەنەی تەواوی وڵاتان بێت.
موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو لەبەر سزا نەدرانی ئەم ڕژێمە و بە هاندانی ئەمریکاو بڕێک لە هاوپەیمانە ناوچەیی و واوەنەتەوەییەکانی ئەنجامی گرتووە.
زەریف وتیشی: ئەمریکا گوێ ناداتە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و یەکێک لە زەقترین نیشانەکانی ئەم بابەتەش پشتیوانیی ئەمریکا بە تایبەت بڕیارە نایاساییەکەی ئەم دواییەی لە بارەی قودسی پیرۆزەوەیە.
کۆبوونەوەی نێواندەورەیی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان بە ئامادە بوونی هەشتسەد نوێنەری سەربە 120 وڵاتی ئەندام، 17 وڵاتی چاودێر و 10 دامەزراوەی نێونەتەوەیی بە تەوەرەی ( برەو پێدانی ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی بۆ گەییشتن بە ئامانجی گەشەی پاوەجێ) ئەمڕۆو سبەینێ لە باکو بەڕێوە دەچێت.