کۆتایی گەشتی چوار ڕۆژەی زەریف بۆ ئانکارا، باکوو و کۆماری خودموختاری نەخجەوان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش سەفەرێکی چوار ڕۆژە بۆ تورکیا، کۆماری ئازەربایجان و کۆماری خودموختاری نەخجەوان گەڕایەوە تاران.
محەممەد جەوادی زەریف رۆژی سێ شەممە سێی ئاڤریلی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەبارەی ڕەوتی ئاستانەو قەیرانی سووریا سەردانی ئانکارای کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ئامادەبوون لەو دانیشتنەدا، شەوی چوارشەممە گەیشتە باکووی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان هەتا لەدانیشتنی دەورەیی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوە بێ لایەنەکان بەشدار بێت.
زەریف وێڕای ئامادەبوون و وتاردان لە دانیشتنی دەورەیی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوە بێ لایەنەکان، لەگەڵ ژمارێک لە بەرپرسانی ئامادەبوو لەو دانیشتنە، دیدار و وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی کۆریای باکوور، لیبی، ئەفغانستان، فەلەستین، هیندستان، سربستان، ڤێنزۆئێلا و سەرۆکانی لێژنە سووریەکان و کووبا و هەروەها سەرۆکی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، پرسە جیهانییەکان و بزووتنەوە بێ لایەنەکان وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها رۆژی هەینی لەسەر بانگهێشتنی بەرپرسانی کۆماری خودموختاری نەخجەوان گەیشتە ئەو ناوچەیەو لەگەڵ واسف تالب ئۆف سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆماری خودموختاری نەخجەوان دیدار و لەبارەی لایەنە جیاجیاکانی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان وتووێژی کرد.