زەریف سێنێگالی بەرەو بەرازیل بە جێ هێشت
نیسان 10, 2018 08:05 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە دوای کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ سێنێگال لە درێژەی ئەم سەفەرەی بۆ چەند وڵاتی ئەفریقی و ئەمریکای باشووری، داکاری بەرەو برازیلیا ی پێتەختی برازیل بە جێ هێشت . پ
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس محەممەد جەواد زەریف لە برازیل لەگەڵ هاوتای برازیلی خۆی و کاربەدەستانی دیکەی ئەم وڵاتە لەوان سەرۆکی برازیل دیدار و وتووێژ دەکات .
زەریف دوای برازیل سەردانی ئوروگوئە و نامیبیاش دەکات .
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم قۆناخ لە سەفەری بۆ چەند وڵاتی ئەفریقی و ئەمریکای باشووری گەیشتە داکاری پێتەختی سێنێگال .
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ سێنێگال لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد و خوازیاری بەهێز بوونی پێوەندی هەرچی زۆرتری نێوان دوو وڵات بوو .